بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "ئەمیرعەلی محەمەدتاهیر" سهرۆکی فێستیڤاڵی نێونهتهوهیی فیلمی "دهۆک" ڕایگەیاند: باوکی سینەمای کوردی "یۆلماز گۆنای" Yılmaz Güney بە فیلمی سینهمایی "رێگا" Yol لە ساڵی 1982 خەڵاتی چڵه خورمای زێڕی فێستیڤاڵی فیلمی "کان"ی فهرهنسا بەدەستهێنا؛ هەر لەبەر ئەم هۆکارە، باشترین خەڵاتی ئێمە خەڵاتی "یۆڵماز گۆنای"یە.
دەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێونهتهوهیی فیلمی "دھۆک" Duhok بە ئامادەبوونی دکتۆر "عەلی تهتهر" پارێزگاری دھۆک، "بابهکر زێباری"، "عەلی عەونی"، "ئەمیرعەلی محەمەد تاھیر" سهرۆکی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "دھۆک"، " شەوکەت ئەمین کۆرکی" بەڕێوەبەری هونەریی ئەم فێستیڤاڵە، "عەباس غەزالی" بەرهەمهێنەر و کەسایەتی چالاکی فەرهەنگی و هونەریی هەرێمی کوردستان، ئەندامانی دەستەی دادوەرانی بەشهکانی رکابهری "سینەمای جیهان" و "سینەمای کوردی"، سینەماکارانی ئێرانی و بیانی ئامادەبووی ئەم رووداوه سینهماییه و هۆگرانی هونەری سینەما، به نمایش کردنی فیلمی سینهمایی "مێسی بەغدا" Baghdad Messi لە دەرهێنانی "سەهیم عومەر خەلیفە" بەرهەمی بەلجیکا و هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی ئەم سینەماکاره کوردهی دانیشتووی وڵاتی بەلجیکا و هەروەها "حوسێن حەسەن" ئەکتەر، "ئەحمەد محەمەد" (حەموودی) ئەکتەری سەرەکی، "عادل عەبدولڕەحمان" بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان، " میران دزەیی" و "ڕۆژ حاجۆ" Roj Hajo بەرهەمهێنەر لە هۆڵی "کۆنگرە" له زانکۆی دهۆک لە ههرێمی کوردستان کرایهوه و تا رۆژی ١٦ی دێسامبر/ کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ بەردەوام دەبێت.
خەڵاتی "یۆڵماز گۆنای" لە دەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی "دھۆک" پێشکەش دەکرێت.
News ID 48323
Your Comment