بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "ئەوانەی هاوکاری ئەمریکا دەکەن لەتاوانەکان هاوبەشنو ئهوهشى تائێستا كردوومانه سهرهتایهك بوو، لهمهودوا زیاتریشى دهكهین".
ئەبوو عەلی عەسکەری فەرماندەی باڵای حزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند: "ئەوەی لەڕابردوو بەرامبەر بنکەکانی ئەمریکا لەعێراقو سووریا کردوومانە تەنها سەرەتایهك بوو، لەمەودوا هێرشەکان بۆسەر ئەمریکا فراوانترو توندتر دەکەین".
دهشڵێت: "ئەوکەسانەی بنکەکانی ئەمریکا بەنێردەی دیپلۆماسی دادەنێن، ئەوکەسانەن دەیانەوێت پارێزگاری لەپۆستو بەرژوەندییەکانیان لەعێراق بکەن، ئەو دەزگا ئەمنیانەی هاوکاریی ئەمریکا دەکەن، با باش بزانن هاوبەشن لەتاوانهكان".
لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیلو بزوتنەوەی حەماس لەغەززە، هێرشی گرووپە چەکدارەکان لەعێراقو سوریا بۆسەر بنکەکانی ئەمریکا زیادیکردووە. بەگوێرەی لێدوانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) لەدوای 7ی ئۆکتۆبەرەوە تائێستا زیاتر لە 70جار هێرشکراوەتەسەر بنکەکانیان لەعێراقو سووریا.
Your Comment