AP ١٤٠٢ سەرماوەز ١٦ ١٣:٤٠

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند:

ڕۆژانی داهاتوو بۆ ئیسڕائیل زۆر مەترسیدارە

ڕۆژانی داهاتوو بۆ ئیسڕائیل زۆر مەترسیدارە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا قەتەرییەکەی، رایگه‌یاند: ڕۆژانی داهاتوو بۆ ئیسڕائیل زۆر مەترسیدارە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا قەتەرییەکەی، رایگه‌یاند: خۆڕاگری بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس تا ئێستا بە توندی وەڵامی دەستدرێژیی قەوارەی ئیسرائیلی داوەتەوە و رۆژانی داهاتو بۆ ئیسرائیل زۆر "ترسناک دەبن".

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئالسانی، سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دوایین پێشهاتەکانی غەززە و کەرتی رۆژئاوا و دەستدرێژی بەردەوامی ئیسرائی دژی فەلەستینیان تاوتوێ کرد.

News ID 48272

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha