بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە ئەنجام دراوەکان لەلایەن نووسینگەی دادستێکی گشتی بتلیسەوە، هەڵمەتی هاوکاتی هێزەکانی پۆلیسی دژە تیرۆر، جەندەرمە و میت لە 113 شوێنی جیاواز و لە 9 پارێزگا بە ناوەندیی بتلیس ئەنجام درا کە لە ئەنجامدا 88 کەس بە گومانی دابینی دارایی پەکەکە، دەستگیر کران.
ڕۆژنامەی جمهوریەت ڕایگەیاندووە کە لە پشکنینی ماڵەکاندا 6 پارچە کۆڵتی کەمەری ، فیشەکێکی خاڵی، پێنج فشەنگی کۆڵت، 123 پارچە تەپانچە، 18 پارچە چەکی ڕاو، 218 فشەنگی چەکی ڕاو، 5 پارچە چەکی کڵاشینکۆف، 47 AK و ژمارەیەکی زۆر سیم کارت ، تەبلێر و ئامێری ئەلکترۆنیکی دیکە دۆزراونەتەوە و دەستیان بەسەردا گیراوە.
شیاوی ئاماژەیە، لە ئەو 88 کەسە بە پێ دەنگی دادگا 46 کەسیان ڕەوانەی زیندان کران و 42 کەسیان بە مەبرجی چاوەدێری دادوەری ئازاد کران و هەوڵەکان بۆ دەستگیری 2 کەسی دیکە درێژەی هەیە.
Your Comment