AP ١٤٠٢ سەرماوەز ١١ ٠٨:٤٢

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند

بنکەی سەربازی ئەمەریکا لە سوریا لە ژێر هێرشی مووشەکی

بنکەی سەربازی ئەمەریکا لە سوریا لە ژێر هێرشی مووشەکی

بنکەی ئەمریکی لە ناوچەی ئەلحەسەکە لە سوریا بە مووشەک هێرشی خەستی کرایە سەر.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەکانی هەواڵ لە سووریا ڕایانگەیاند کە گرووپی "بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق" بە مووشەک بنکەی سەربازی ئەمریکی لە ئەلشەدادێ لە باشووری پارێزگای ئەلحەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریایان کردە ئامانج.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، دامەزراوە سەربازییەکەی ئەمریکا کە دەکەوێتە نزیک کێڵگەی نەوتی ئەلجەبسە، بە چەند مووشەکێک تۆپباران کراوە .

لەم هێرشەدا چەندین تەقینەوە لە بنکەی سەربازی سەر بە هێزەکانی ئەمریکا ڕوویداوە.

پێشتریش بنکەی سەربازی ئەمەریکا لە نزیک کێڵگەی نەوتی لە پارێزگای دێرەزوور لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکانەوە کراوەتە ئامانج.

پێشتر ئەو گرووپە چەکدارانە لە بەیاننامەیەکدا هۆشدارییان بە ئەمریکا دابوو کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لەدژی بنکە ئەمریکییەکان لە سوریا و عێراق زیاد دەکەن، چونکە واشنتۆن بە هاوکاری سوپای ئیسرائیل خەڵکی سڤیل لە کەرتی غەززە و باشووری لوبنان دەکوژێت.

کەناڵی فۆکس نیوز لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاندووە، لە ١٧ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا ٧٤ جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا. ئەمریکا نزیکەی 900 سەربازی لە سوریا و 2500 سەربازی لە عێراق هەیە.

News ID 48200

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha