بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر - گرووپی نێودەوڵەتی: ئاگربەست لە غەززە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێکیتر درێژ نەکرایەوە و قیژەی مووشەکەکانی ڕژێمی زایۆنی و دەستپێکردنەوەی شەڕ لە ڕۆژی هەینی ١٠ی سەرماوەز لە بەیانی ئەمڕۆوە لە غەززە بیسترا.
لە ئێستادا شەڕێکی قورس لە نێوان خەباتکارانی بەرخۆدانی فەلەستین و ڕژێمی زایۆنی لە ئارادایە.
هاوکات ڕژێمی زایۆنیستی بە سەرباز و تۆپخانەکانی ئاگری لە غەززە بەرداوە. سەرچاوە فەلەستینییەکان باس لە پێکدادانی توند لە تەل ئەلحەوا لە باشووری غەززە لە نێوان چەکدارانی خۆڕاگری و هێزە زایۆنیستییەکان دەکەن.
هێرشی موشەکی بەرخۆدان بۆ سەر تلاڤیڤ
بەرخۆدانی لوبنان مەکۆی سەربازانی زایۆنیستی کردە ئامانج
بەرخۆدانی ئیسلامی لوبنان ڕایگەیاند: شەڕڤانانمان بە چەکی گونجاو ناوەندی کۆبوونەوەی دوژمنیان لە جەلولعەلام کردە ئامانج.
حزبوڵڵا هەروەها تەقاندنی مووشەکی دژە زرێپۆشی بۆ سەر بنکەی ئەلمەنارە سەر بە سوپای زایۆنیستی ڕاگەیاند.
Your Comment