AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ٢٨ ١١:٢٤

پەرلەمانتارێکی کورد ئاشکرای کرد:

کێشەی هەناردەنەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان چییە

کێشەی هەناردەنەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان چییە

ئەندامێکی لیژنەی نەوت‌و گاز لەپه‌رله‌مانى عێراق لەسەر لیستی پارتی ئاشکرایکرد کە هەناردە نەکردنی نەوت و گازی هەرێم پەیوەندی بە هەولێرەوە نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەندامێکی لیژنەی نەوت‌و گاز لەپه‌رله‌مانى عێراق لەسەر لیستی پارتی ئاشکرایکردوە کە هەرێم‌و بەغدا لەسەر دوبارە هەناردەکردنەوەی نەوت هەموو کێشەکانیان چارەسەرکردوە، ده‌شڵێت، "ئه‌وه‌ى ماوە لەنێوان بەغداو کۆمپانیا نەوتییەکان ‌و بەغداو ئەنکەرەدایە".

شارپرێس نووسی: د. سەباح سوبحی ئەندامی لیژنەی نەوت‌و گاز لەپه‌رله‌مانى عێراق لەفراکسیۆنی پارتی به‌بەمیدیا عێراقیه‌كانى وتووه‌، "بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەڕێگەی خاکی تورکیاوە هیچ ناکۆکیی‌و ئاستەنگێک لەنێوان حکومەتی فیدراڵی‌و حکومەتی هەرێمدا نییەو هەموو کێشەکان چارەسەرکراون، بەڵام تائێستا حکومەتی فیدراڵیی کێشەکانی خۆی لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان کە لەهەرێم لەبواری نەوتدا کاردەکەن یەکلایی نەکردۆتەوە، جگە لەبوونی چەندین خاڵی مشتومڕاوی لەنێوان بەغداو ئەنکەرە کە هێشتا یەکلایی نەکراوەتەوە".

هەروەک وتویەتی، "چەند گرفتێک ئاستەنگی بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگه‌ی تورکیاوە دروستکردوە وەک ئەوەی حکومەتی فیدراڵ 8500 دیناری بۆ خەرجی دەرهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت بۆ کۆمپانیاکانی نەوت دیاریکردوە، بەڵام کۆمپانیاکان داوای 22 دۆلار دەکەن بەگوێرەی ئەوەی لەگرێبەستەکانیان لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە".

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕوونیشیکردۆتەوە، تائێستا خولی دووەمی دانوستانەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی‌و لایەنی تورکیا دەستی پێنەکردووە و لەسەر ئەو بابەتە ئاستەنگیش هەیە، بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی عێراق داوای 3 ملیار دۆلار قەرەبوو لەتورکیا دەکات، بەگوێره‌ى بڕیای دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتیی لەپاریس.

سوبحی ئاماژەی بەوەکردوە، یەکێکی دیكه‌ لەخاڵە ناکۆکەکانی نێوان عێراق‌و تورکیا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کرێی گواستنەوەی نەوتە لەڕێگه‌ی بۆریی بەناو خاکی تورکیادا، بەوپێیەی تورکیا بۆ هەر بەرمیلێک داوای 7 دۆلار دەکات، جگەلەوەی کۆمپانیای گواستنەوەی نەوتیش داوای 13 دۆلار دەکات بۆ گواستنەوەی هەر بەرمیلێک نەوت کە بەتێکڕایی 20 دۆلار دەکات کە ئەمەش هێشتا یەکلایی نەکراوەتەوە.

News ID 48068

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha