AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ٢٥ ١٠:٣٦

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژێنێڤ؛

جیهان بۆ ڕاگرتنی یاساشکێنی کارەساتباری مافی مرۆڤ لە غەززە بەرپرسیارە

جیهان بۆ ڕاگرتنی یاساشکێنی کارەساتباری مافی مرۆڤ لە غەززە بەرپرسیارە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی ژمارەیەک لە بەرپرسانی نەتەوەیەکگرتووەکان، بەرپرسانی ناوەندە مرۆڤدۆستانەکان، ناوەندە ئایینییەکان، مامۆستایانی زانکۆ و و هەروەها باڵوێزی وڵاتانی دیکە لە ژێنێڤ لێدوانی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئەو کۆبوونەوە وتی: لە ئەم ناوەندە مافی مرۆڤییە و پێتەختی مافی مرۆڤ لە جیهان واتا ژێنێڤ دەمانەوێت لەسەر بەپەلەترین کارەساتی مافی مرۆڤی ڕۆژی جیهان واتا غەززە قسە بکەین.

ئەمڕۆ باس لەسەر مافی مرۆڤی مرۆڤی نێودەوڵەتی و زەروورەتی لەبەرچاو گرتنی، پرسێکی عەینییە . ئەمڕۆ ئەبێ ئەوەی کە ساڵانێکە لەسەری باس دەکەین و لەسەر چاکە بوونی قسە دەکەین، کردەیی بکەینەوە. پێگە و بڕوای مافی و ئەخلاقی مافی مرۆڤ کەوتووەتە بەر ئەزموونێکی مەترسیدارەوە. ئیزن مەدەن کە ڕژێمێکی داگیرکەر حورمەتی سیستەمی نێودەوڵەتی لە بواری مافی مرۆڤ بخاتە مەترسییەوە و گاڵتەی پێبکات.

ئێمە هەموومان بەرپرسیارین لە بەرانبەر یاساشکێنی کارەساتبارێکەوە کە هەر چرکە خەریکە ئەنجامی کوشتوبڕە.

سەرەنجنەدان بە پێشێل کرانی بەردەوام، ئاشكرا و توندی مافی مرۆڤ، گورزی قەرەبوو نەکراو لە بنەمای سەروەری یاسا و بڕوای مافی نێودەوڵەتی دەدات.

دەوتەرێت ئەوەی کە لە غەززە ڕوو دەدات و ئەو ڕێژە مادە تەقەمەنییە کە تا ئێستا بەکار هێنراوە زۆر زیاتر لە ئەوە بووە کە لە هێرۆشیما ڕووی داوە.

News ID 48043

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha