بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "ئەلمەعلوومە"، لوقمان حەسەن ڕایگەیاند: پارتی دیموکراتی کوردستان کە کۆنترۆڵی بەشێک لە کەمپی ئاوارەکانی مەخمووری بەدەستەوەیە، دوای کشانەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان، هەویەی بۆ مردووەکان دروست کردووە بۆ بەدەستهێنانی دەنگی هەڵبژاردن.
لوقمان حەسەن دەشڵێت: یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و هەندێک لایەنی دیکەی کوردی جەختیان لەوە کردووەتەوە کە دەنگی هەڵبژاردنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ناوی دەنگدەرانی مردوو و ئاوارەکانی سوریا و ئێران و تورکیای تێدایە.
Your Comment