AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ١٠ ١٠:٤٤

چرکە بە چرکە لەگەڵ گەردەلوولی ئەقسا؛

هێرشی چەند لایەنەی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە

هێرشی چەند لایەنەی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە

درێژەی هێرشە چەند لایەنەییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و دان پێدانانی تێلاڤیڤ بە کوژرانی 9 سەربازی ئیسرائیلی لە باکووری ئەو ناوچە لە نوێترین هەواڵەکانی فەلەستینە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: هێرشە چەند لایەنەی ئاسمانی، تۆپخانەیی و دەریایی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە هەر درێژەی هەیە و بەهۆی ئەو هێرشانەوە ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سڤیلی فەلەستینی لە بەرچاوی جیهانەوە شەهید دەبن.

تەنیا لە بوردمانێکی ئیسرائیل لە دژی فەلەستین دوو ماڵ لە خانیونس هەڵکەوتوو لە باشووری کەرتی غەززە لانیکەم 12 فەلەستینی شەهید بوون.

هێرشی تۆپخانەیی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە درێژەی هەیە بە شێوەیەک کە ڕاپۆرتەکان لە کردنە ئامانجی ڕۆژهەڵاتی ناوچەی حەجر ئەلدیک هەڵکەوتوو لە ناوەندی کەرتی غەززە لەلایەن تۆپخانەکانی دوژمنەوە باس دەکەن.

لەلایەکی تریشوە هێزەکانی کەتیبەکانی شوهەدای ئەقسا ڕاپۆرتی دا کە هێزەکانی فەلەستینی ، ئەرتەشی ئیسرائیل ەکە هێرشی کردبووە سەر شاری تولکەرەم، بە هاویشطنی بەربڵاوی گوللە، کردە ئامانج.

داگیرکەران هەروەها کەمپی جەنینیان کردە ئامانجی هێرشی مووشەکی و بە هۆیەوە چەند فەلەستینی بریندار بوون و لە بەرانبەردا گەنجان بە مادەی تەقەمەنی دەست ساز هەوڵی ڕێگری لە ئەرتەشی ئیسرائیلیان دا.

هەروەها مێدیا عبری زمانەکان کوژرانی 9 سەربازی ئیسرائیلیان لە باکووری غەززە پشت ڕاست کردەوە.

News ID 47873

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha