بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار لەشکوری غوڵامعەلی ڕەشید فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند: گرینگترین ئەنجامی ئۆپراسیۆنی هێرشبەری حەماس، پەڕینەوە لە هێزی کۆنترۆڵی و بەرگری ئیسرائیل بوو. ئەو گۆڕانکارییە ستراتیژییە، هاوکێشەکانی گۆڕی و ئیسرائیل بۆ هێرش بۆ سەر غەززە بە ئامانجی دروست کردنی بەرگری دووبارە، کەوتووەتە تەنگەوە. ئیسرائیل یەک هەفتەیە کە ڕایگەیاندووە کە دەیەوێت ئۆپراسیۆنی زەوینی لە غەززە ئەنجام بدات بەڵام بە پێ ڕای کارناسان ئەو هێرشە شکست دەهێنێت و بە هۆی لەبەردەست بوونی تەقەمەنی و مووشەک و درۆنی پێویست و هەروەها بوونی ڕۆحیەی باڵا بۆ بەرخۆدان بەدڵنیایەوە ئیسرائیل جارێکی دیکە شکست دەهێنێت.
سەرلەشکەر ڕەشید:
ئیسرائیل بە هێرشی زەوینی بۆ سەر غەززە تووشی زیانی گەورە دەبینێت
فەرماندەی بڕیارگەری ناوەندی خاتەمولئەنبیا وتی: ئیسرائیل بۆ کۆنترۆڵی لێکەوتەکانی شکستی ستراتیژیک و بە ئامانجی کۆنترۆڵی دۆخەکە، لە هێرشی زەوینی بۆ سەر غەززە بەدڵنیاییەوە تووشی زیانی گەورە دەبێت.
News ID 47815
Your Comment