AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ١ ١١:١٨

کۆبوونەوەی ساڵانەی هەواڵدەرییەکانی ئاسیا بە دروشمێکی نوێ؛

کۆڕبەندی ئاوانا لە ئەستەنبۆڵ دەستیپێکرد/ ئاژانسی هەواڵی مێهر بەشدارە

کۆڕبەندی ئاوانا لە ئەستەنبۆڵ دەستیپێکرد/ ئاژانسی هەواڵی مێهر بەشدارە

کۆبوونەوەی وەفدی جێبەجێ کار و تەکنیکی ئاژانسەکانی هەواڵی ئاسیا لە ئەستەنبۆل دەستی بە‌کار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕی و تەکنیکی کۆمەڵەی ئاژانسەکانی هەواڵی ئاسیا و ئۆقیانووسیە "OANA" لە ئەستەنبوڵ بە تەوەری "هاوکاری نێوان ئاژانسەکانی هەواڵ بۆ بەرەنگاربوونەوەی زانیاری ناڕاست" دەستپێکرد.

پەنجاو یەکەمین کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕی و تەکنیکی ئاژانسەکانی هەواڵی ئاسیا و ئۆقیانووسیە لە ڕۆژانی 1 و 2ی ئەم مانگە لە شاری ئەستەنبوڵی تورکیا بە میوانداری ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بەڕێوەدەچێت.

لەم دیدارەدا کە لەژێر تەوەری "هاوکاری نێوان ئاژانسەکانی هەواڵ بۆ بەرەنگاربوونەوەی زانیاری ناڕاست" بەڕێوەدەچێت، نوێنەرانی ئاژانسە هەواڵییە ئاسیاییەکان زانیارییەکانیان لەم بوارەدا ئاڵوگۆڕ دەکەن.

خستنەڕووی ئەزموونی وڵاتانی جیاجیا لە مامەڵەکردن لەگەڵ زانیارییە ناڕاستەکان یەکێکە لە بەشەکانی تری ئەم کۆبوونەوە دوو ڕۆژەیە دەبێت.

لە ئێرانەوە ئاژانسی هەواڵی کۆماری ئیسلامی ئێران "ئیرنا" وەک بەرپرسی مەکۆی گشتی و دەستەی کارگێڕی و ئاژانسی هەواڵی مێهر وەک ئەندامی لێژنەی تەکنیکی بەشدارن.

News ID 47775

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha