AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ١٤ ٠٩:١١

یەنی شەفەق ڕاپۆرت دەدات:

ئەمریکا لە هێرشە خۆکوژییەکاندا منداڵان بەکاردێنێت

ئەمریکا لە هێرشە خۆکوژییەکاندا منداڵان بەکاردێنێت

ڕۆژنامەی تورکیایی یەنی شەفەق لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی داوەتە سەر تاوانە ڕێکخراوەییە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا بۆ بەکارهێنانی منداڵ سەربازخەکان لە شەڕی سووریا و عێراق.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، ڕۆژنامەی یەنی شەفەق لە ڕاپۆتێکدا لە کاردانەوە بە تاوانەکانی واشنتۆن لە دژی ئەنقەرە لە پەروەردەی سەرباز منداڵەکانی ژێر تەمەنی یاسایی وەکوو سەرباز وێڕای ڕەت کردنەوەی ئەو بابەت ئاشکرای کرد کە ئەمریکا خەریکی ڕێکخستنی دووبارەوەی ڕێکخراوەی تیرۆریستی داعش و بەکارهێنانی منداڵ سەربازەکان بۆ ئامانجی تیرۆریستی و وەرگرتنیان لە داعشە.

یەنی شەفەق زیادی کرد: جگە لە هەسەدە، داعشیش وەکوو ڕێکخراوەیەکەی ساختەی دەستی ئەمریکایە کە بە بەکارهێنانی سەربازمنداڵەکان، چالاکانە لە ئەو منداڵانە لە ئۆپراسیۆنە تیرۆریستیاندا کەڵکوەردەگرێت، هەر وەک بۆ هەمووانیش ئاشكرایە، ئەمریکا لە سەربازمنداڵەکان بۆ ئامانجی سەربازی لە قەیرانی سووریا و عێراق کەڵکی وەرگرتووە.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی یەنی شەفەق، شەڕ لە سووریا و عێراق ئەو ڕاستییەی بۆ هەمووان ئاشکرا کرد کە بە هیچ لەونێک ناکرێت متمانە بە ئەمریکا بکرێت، چونکوو ئەوان پاڵپشتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان دەکەن کە بەشێک لە پلانیان بەکارهێنانی منداڵان بۆ ئامانجی تیرۆریستی و هێرشی خۆکوژی بوو.

News ID 47571

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha