بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێران پێشوازی لە هەوڵی وڵاتانی دیکە و دەستپێشخەرییەکانیان بۆیارمەتی دان بە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەکات.
وتیشی: رەوتی دانوستان بە رەوتێکی شیاو بۆ گەڕانەوەی هەموولایەنەکان بە رێککەوتنی ئەتۆمی دەزانین.
جەختیشی کرد کە ئێران زۆر جار رایگەیاندووە پایبەندی بەڵێنەکانیە و رێگای دانوستان بە کراوە دەزانێت.
جەختیشی کرد کە ئێران دانوستانی راستەوخۆی لەگەڵ ئەمریکا نەبووە و نابێت.
کەنعانی سەبارەت بە رێککەوتنی ئەمنیی ئێران و عێراق وتی: بڕیار بوو لە شەش مانگدا عێراق نیگەرانی ئێران لە بوونی گرووپی چەکداری تیرۆریست چارەسەر بکات کە بەشێک لەو رێککەوتنە جێبەجێ کراوە و بەشێکی ماوە.
وتیشی: وەفدێکی ئێران دەچێتە عێراق و لێکدانەوەی ورد ومەیدانیی لە جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکە دەبێت.
جەختیشی کرد: بە گوێرەی گفتوگۆیەککە لەگەڵ، بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کراوە، ئەوان بەڵێنیان داوە رێککەوتنەکە جێبەجێ بکەن.
Your Comment