بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌یاننامه‌كه‌ی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌لایه‌ن دڵشاد میرانی خوێندرایه‌وه.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە؛ "سه‌ردانی لایه‌نه‌كانی عێراقمان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه‌ی درێژخایانی دواكه‌وتنی موچه به گرنگ زانیوه و رۆژی 26ی ئه‌م مانگه سه‌ردانی به‌غدامان كرد و له‌گه‌ڵ شێخ قه‌یس خه‌زعه‌لی كۆبوینه‌وه و كێشه‌كانی مامۆستایانی و فه‌رمانبه‌ران و وانه‌بێژان و خانه‌نشینان به‌وردی خرانه‌ڕو، شێخ قه‌یس خه‌زعه‌لی به‌ڵێنیدا كه چیتر رێگه‌ناده‌ن موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دوابكه‌وێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، قه‌یس خه‌زعه‌لی به‌ڵێنیداوه به ئه‌ندامانی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی كه "ده‌بێته زمانحاڵ و به‌رگریكاری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر له سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ به‌غدا، ئه‌ندامانی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌ته‌وه و داواكاری دامه‌زراندنی وانه‌بێژان، یه‌كخستنی سیستمی مووچه له زاخۆوه تا به‌سره و گرفتی مامۆستایانی خوێندنی كوردی له كه‌ركوك، هه‌روه‌ها خواستی مووچه‌خۆران له دابه‌شكردنی راسته‌وخۆی مووچه‌كانیان به‌غداوه به‌كارتی بانكی باسكران و داوای چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان كرد.
Your Comment