بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای دەرکرانی بەیاننامەی هاوبەشی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس و ئەمریکا کە جگە لە دانە پاڵی تۆمەتی بێ بنەما بە ئێران، پاگەندەی قبووڵ نەکراویان لە دژی سەروەریی ئێران بە سەر سێ دوورگە ئێرانییەکە هێنایە ئاراوە و پاڵپشتی ئەمریکاش ، دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە کارداری باڵوێزخانەی سویسڕا لە تاران وەکوو پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ئێران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا و ناڕەزایەتی توند و ئیدانە کردنی ئەو هەوڵە هاندەرانەی ئەمریکای پێ ڕاگەیێندرا.
کاردانەوەی ئێران بە هەوڵی هاندەرانەی ئەمریکا؛
باڵوێزی سویسڕا وەکوو پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا
باڵوێزی سویسڕا وەکوو پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە وەڵام بە دەرکرانی بەیاننامەی کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس و ئەمریکا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا.
News ID 47415
Your Comment