بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر موحەمەد باقری لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا وتی: لە هەموو هەرێمی کوردستان و عێراقیش، هێزە جیایی خوازە تیرۆریستەکان نابێ هەبن و دەبێ بە تەواوەتی لە چەک داماڵرێن و لە عێراق دەربکرێن.
وتیشی: بڕیارمان وابوو ئەم هێزانە تا 28ی خەرمانان بە تەواوەتی چەک بکرێن بەڵام ئەوەی لەمماوەی شەش مانگەدا روویداوە ئەوەیە کە تەنیا کەمێک لە سنوورەکانی ئێران دوور خراونەتەوە.
باقری بە سپاس کردنی هەوڵی دەوڵەتی عێراق بۆ چەک کردنی گرووپە تیرۆریستییەکان لە هەرێمی کوردستان جەختی کرد: دەبێ ئەوەی لە دەقی ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوان ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی دوو وڵاتدا هاتووە بە تەواوەتی جێبەجێ بکرێت.
زیادیشی کرد کە سەرۆک کۆماری ئێران وتوویەتی لە هەموو هەرێمی کوردستان و عێراقیش نابێ هێزی جیایی خوازی تیرۆریستی چەکدار هەبقت و دەبێ لە عێراق دەربکرێن.
راشیگەیاند کە سەرۆک کۆماری ئێران وتوویەتی هێزی چەکداری ئێران چەند رۆژێک دان بە خۆدابگرێت و وەفدی چاودێر بنێرێت تاکوو بزانین چەک داماڵین بە تەواوەتی ئەنجام بووە یان نا.
Your Comment