AP ١٤٠٢ خەرمانان ٢٠ ١٩:٤١

لە دیدار لەگەڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران:

بافڵ تاڵه‌بانی: ئامانجمان به‌دیهێنانی سه‌قامگیرییە له‌ناوچه‌كه‌

بافڵ تاڵه‌بانی: ئامانجمان به‌دیهێنانی سه‌قامگیرییە له‌ناوچه‌كه‌

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سەرۆکی یەکێتی و حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵلاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ تاران كۆبوونه‌وه‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، "ئامانجمان به‌دیهێنانی سه‌قامگیریی و پێكه‌وه‌ژیانه‌ له‌ناوچه‌كه‌، بۆ ئه‌مه‌ش به‌هه‌موشێوه‌یه‌ك پشتیوانی گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتنی به‌رپرسیارانه‌ ده‌كه‌ین."

بە گوێرەی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی یه‌كێتی: له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌ ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا، بڕیارده‌ری ده‌سته‌ی كارگێڕی و ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و عیماد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و هیوا ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ئاماده‌بوون، جه‌خت له‌ گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ و فراوانكردنی هاریكارییه‌كانی نێوان هه‌رێم، عێراق و كۆماری ئیسلامیی ئێران كرایه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌خزمه‌ت به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكان و پاراستنی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ بێت.

له‌ درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌باره‌ی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌وه‌ هه‌ڵوێستی یه‌كێتی روونكرده‌وه‌.

له‌به‌رامبه‌ردا حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵلاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌ رۆڵ و سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك مامجه‌لال كرد و رایگه‌یاند، "ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ك بو هه‌موو ده‌نگ و ره‌نگه‌ جیاوازه‌كانی كۆده‌كرده‌وه‌، كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و له‌ بونیادنانی عێراقی نوێدا له‌بیرناكرێت و به‌ڕێزه‌وه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی ده‌ڕوانین".

په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوری و بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌رێم، عیراق و ئێران ته‌وه‌رێكیتری كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو و هه‌ردوولا له‌سه‌ر فراوانكردنی هاریكارییه‌كان و فراوانكردنی ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانییه‌كان هاوڕابوون.

News ID 47289

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha