AP ١٤٠٢ خەرمانان ١١ ٢٢:٠٠

بۆردومانی پێنجوێن/ کوژراو هەیە

بۆردومانی پێنجوێن/ کوژراو هەیە

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لەگوندی (کانی میرانی کۆماری) لەقەزای پێنجوێن ماتۆڕسکیلێکی کردۆته‌ ئامانج‌و بەهۆیەوە دوو کەس بونه‌ته‌ قوربانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌گوێره‌ى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەڕێگەی دوو موشەکەوە ماتۆڕسکیلێکی کردۆتە ئامانج کە دوو سەرنشین لەسەر ماتۆڕەکە بون.

ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌، بەهۆی بۆردومانەکەوە یەکێک لەسەرنشینەکان گیانی لەدەستداوەو ئەوی دیکەش بەسەختی برینداربوە.

لەئێستادا تەرمی کوژراوەکەو ئەوەشی کە برینداربوە، ڕەوانەی نەخۆشخانی شەهیدانی پێنجوێن کراون.

News ID 47178

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha