بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام ڕازیانی لە دیدار لەگەڵ سەرپەرشتیاری بەشی زمانی کوردی ئاژانسی نێودەوڵەتی مێهری ئێران جەختی کردە سەر یەکگرتوویی نێوان شیعە و سوننە وەک ئامانجێکی باڵا لە رێکخراوەی بانگەشەی ئیسلامی.
حوجەتولئیسلام ڕازیانی ئاماژەی بە ئەرکی بەشی زمانی کوردی ئاژانسی هەواڵی مێهر دا کە دەبێ یەکگرتوویی نێوان شیعە و سوننە لە کوردستان بە باشی بۆ بەردەنگان بگوازێتەوە.
ئەوەشی وت کە کاری فەرهەنگی و مەزەبی بەرفراوان لە ئاستی وڵات و بە تایبەت لە پارێزگای کوردستان بۆ پاراستنی یەکریزی و یەکگرتوویی شیعە و سوننە کراوە و ئێستاش لە ئەربەعین هەڵکرانی مەوکێبی هاوبەشی شیعە و سوننە لە سنووری باشماخ و هەروەها رێکخستنی مەوکێبی سوننەکان لە شارە شیعە نشینەکانی کوردستان نیشانەی ئەو یەکگرتووی و یەکدەنگیەیە.
رازیانی بە ئاماژە بە وتەکانی رێبەری باڵای شۆڕش جەختی کرد بۆ هاتنەدی شارستانییەتی نوێی ئیسلام وحاکمییەتی جیهانی ئیسلام؛ دەبێ شیعە و سوننە پێکەوە بە یەکدەنگی کار بکەن.
Your Comment