بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەندامێكى مهكتهبى سیاسى پارتی دهڵێت: "لەبنەڕەتدا پاشگەزبوونەوە لەجێبەجێکردنی دەستور لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە هەیەو ڕۆشنبیری شەراکەت، پێکەوەییو جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکانیش لاواز بوون".
دهشڵێت: "ئەو کێشانەی لەنێوان پارتیو یەکێتیش هەن، کێشەی گەورەنینو قابیلی چارەسەرکردنن، لەژیانی سیاسیدا، ئەو هەورازو نشێوە لەپەیوەندی سیاسیدا هەر هەیە".
پشتیوان سادق ئەندامی مەکتەب سیاسیو بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی دهۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بهمیدیاى نزیك لهحزبهكهى وتووه: "ئەو کێشانەی لەنێوان پارتیو یەکێتی هەن، کێشەی گەورەنینو قابیلی چارەسەرکردنن، لەژیانی سیاسیدا، ئەو هەورازو نشێوە لەپەیوەندیی سیاسیدا هەر هەیە".
سهبارهت بهكێشهكانى ههولێرو بهغدا مەکتەب سیاسیهكهى پارتی وتویهتى: "وەکو پارتی پێمانوایە لەبنەڕەتدا پاشگەزبونەوەیەک لەجێبەجێکردنی دەستور لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە هەیەو ڕۆشنبیری شەراکەتو پێکەوەییو جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکانیش لاوازبوون، بەڵام ئەمە مانای ئەوەنییە کۆتایی پێهاتوە؛ ئێمە وەکو پارتیو حکومەتی هەرێمیش بڕوامان بەوە هەیە، بەدیالۆگ کێشەکان چارەسەربکەین".
ئهوهشى وتوه، "ئەوەی پێویستبوو لەسەر حکومەتی هەرێم بەرامبەر بەبهغدا، ئەنجامیداوە، پێشتریش زۆر کەس، بەتایبەت هەندێک کەس لەناوخۆ دەیانوت، حکومەتی هەرێم نەوت ڕادەستی بەغدا ناکات، بۆیە حکومەتی فیدراڵی پابەندنابێت، ئێستا ئەوەی لەسەر هەرێم بوە بەزیادەوە جێبەجێی کردوە".
بەوتەی پشتیوان سادق، "ناکرێت بابەتی ژیانو موچەی خەڵکی هەرێم تێکەڵاوی هیچ بابەتێکی دیکە بکرێت، پێویسته پرسی موچە ڕاستەوخۆ مانگانە بەبێ کێشە جێبەجێبکرێت، ئەوەی تائێستا ئێمە لەم سێ مانگەدا دەیبینین، وەکو پێویست بابەتی موچە، شایستە داراییەکانی هاوڵاتییان، مادەی 140و چەند بابەتێکی دیکە، وەکو پێویست جێبەجێنەکراون، بەڵام بێ ئومێدنینو بەردەوامدەبین لەگفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی كێشەکان".
جهختیكردهوه، "هەرێمی کوردستان تازە بەرەو دواوە ناگەڕێتەوە، قەوارەیەکە لەهەموو ڕویەکەوە واقیعێکە، پێویستە بەهەمووشمان زیاتر بیپارێزین."
Your Comment