AP ١٤٠٢ خەرمانان ١ ١٠:٣٤

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێڕاق:

کەمپی ئەلهەولی سووریا مەترسییەکی ڕاستەقینە بۆ ئاسایشی عێراق و جیهانە

کەمپی ئەلهەولی سووریا مەترسییەکی ڕاستەقینە بۆ ئاسایشی عێراق و جیهانە

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێڕاق سێشەممە لە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی پەرلەمانی ئەڵمانیا، بوونی کەمپی ئەلهەولی هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە بۆ عێڕاق و جیهان وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەو وڵاتە ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ شاندی پەرلەمانیی ئەڵمانیا، بوونی کەمپی ئەلهەولی سووریای هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە بۆ سەر عێڕاق و جیهان وەسف کرد.

بە گوێرەی راپۆرتی فرات نیوز، ناوبراو لە ئەو دیدارەدا داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کردووە کە وڵاتەکان هاووڵاتییەکانی خۆیان لە ئەو کەمپە ببەنەوە وڵاتەکانیان.

ئەعرەجی وتیشی: عێراق وڵاتێکی گرینگ و لە ناوچەیەکی گرینگ و هەستیاردایە و گرینگایەتی و ڕۆڵی لە ناوچەکە ئەمڕۆکە بەهێزتر لە ڕابردوویە.

News ID 47062

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha