بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەو وڵاتە ڕۆژی سێشەممە لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ شاندی پەرلەمانیی ئەڵمانیا، بوونی کەمپی ئەلهەولی سووریای هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە بۆ سەر عێڕاق و جیهان وەسف کرد.
بە گوێرەی راپۆرتی فرات نیوز، ناوبراو لە ئەو دیدارەدا داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کردووە کە وڵاتەکان هاووڵاتییەکانی خۆیان لە ئەو کەمپە ببەنەوە وڵاتەکانیان.
ئەعرەجی وتیشی: عێراق وڵاتێکی گرینگ و لە ناوچەیەکی گرینگ و هەستیاردایە و گرینگایەتی و ڕۆڵی لە ناوچەکە ئەمڕۆکە بەهێزتر لە ڕابردوویە.
Your Comment