AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ٢ ١٤:٣٠

وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران:

ئەندامانی گرووپێکی تیرۆریستی-زایۆنی بە 43 بۆمبەوە دەستگیر کران

ئەندامانی گرووپێکی تیرۆریستی-زایۆنی بە 43 بۆمبەوە دەستگیر کران

وەزارەتی ئیتلاعات لە دەستگیر کرانی ئەندامانی گرووپێکی تیرۆریستی-زایۆنی لەگەڵ 43 بۆمب هەواڵی دا کە دەیانەویست لە پارێزگاکانی تاران، کرمان، ئیسفەهان ، کوردستان و مازەندەران هەوڵی تیرۆریستی بدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی ئیتلاعات لە بەیاننامەیەکدا لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: ئەندامانی گرووپێکی بەربڵاوی تیرۆریستی کە دەیانەویست لە چەند پارێزگای تاران، کرمان، ئیسفەهان، کوردستان و مازەندەران هەولی خراپکارانە ئەنجام بدەن، لە ئەو پارێزگاگەلە ناسرانەوە و دەستگیرکران.

ئەندامانی ئەو گرووپە کە لەلایەن ناوەندە تیرۆریستییەکانی جێگیر لە هۆڵەندا و دانیمارک پێوەند دراون بە دەزگای سیخوڕی ئیسرائیلەوە و هەر لەلایەن ئەو ڕژێمەوە پاڵپشتی دارایی و تەیار کراون، بە تەمای ئەنجامی هەوڵی تیرۆریستی لە مانگی موحەڕەم لە ئوە چەند پارێزگا بوون. لە ئەو هەوڵانە کە مەبەستیان بوو ئەنجامی بدەن تەقینەوە لە مەزاری شەهید سولەیمانی و چەند ناوەندی کۆبوونەوەی خەڵک و دەکەڵی کارەبا و گاز و … بوو. ل ئەو کەسانە 43 بۆمب بە توانی ڕووخێنەری زۆر و توانای کۆنترۆڵ لە ڕێگای دووریش دۆزرایەوە و پووچەڵ کرایەوە.

News ID 46715

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha