AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ١٥ ١٤:٢٠

دەروازەی نەجەف میوانداریی زیارەتکاران دەکات؛

گەورەترین ئاڵای جەژنی غەدیری ئێران لە کرماشان هەڵکرا

گەورەترین ئاڵای جەژنی غەدیری ئێران لە کرماشان هەڵکرا

کرماشان وەک دەروازەی نەجەف ئامادەیە میوانداریی زیارەتکاران بکات کە دەچنە زیارەتی مەزاری حەزرەتی عەلی لە عێراق.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمساڵ وەکوو ساڵی رابردوو بریار دراوە لە ئێران جەژنی غەدیری خوم کە جەژنێکی تایبەتە بۆ شێعەکان، بە گەرم و گۆڕی بەرێوەبچێت.

لە گۆڕەپانی شیرینی کرماشان بە بۆنەی جەژنی غەدیری خوم، ئاڵایەک نەخشێندراو بە ناوی حەزرەتی عەلی هەڵکراوە کە 400 مەترە.

سبەینێ هەینی 150 خێوتی میوانداریی کردن و بەخشینەوەی شەکراو شیرینی و خواردن بە سەر بەشدار بووانی جەژنی غەدیر خوم لە لایەن خەڵکی کرماشانەوە دادەنرێت.

News ID 46513

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha