AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ١٤ ١٥:١٤

ڕاپۆرتی تایبەتی مێهر؛

کارناواڵەکانی شیعەکانی ئێران بۆ جەژنی غەدیر/ شادی و خۆشیی منداڵان تا یارمەتیدانی هەژاران

 کارناواڵەکانی شیعەکانی ئێران بۆ جەژنی غەدیر/ شادی و خۆشیی منداڵان تا  یارمەتیدانی هەژاران

پێش بینی دەکرێت ئەمساڵ لە جەژنی غەدیر لە تاران چەند میلیۆن کەس بەشدار بن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر_ بەشی دین و فەرهەنگ:ڕۆژی غەدیری خوم کە رێکەوتە لەگەڵ 18ی زی‌حەجەی کۆچی مانگی، لە ڕوانگەی شیعەکانەوە جەژنێکی گەورەیە چونکوو بە بڕوای ئەوان لە ئەو ڕۆژەدا پێغەمبەر ئیمام عەلی وەکوو جێگری خۆی دیاری کردووە.

لە سەرچاوە دینی و مێژووییەکانی ئەهلی تەشەیوعدا نووسراوە ڕۆژی هەژدەیەمی زیحەجەی ساڵی دەیەمی کۆچی، پێغمبەری گەورە (د.خ) بە فەرمانی خودا ئیمام عەلی (د.خ) وەکوو جێگری خۆی و ڕێبەری موسڵمانان دیاری کردووە.

دەوترێت ئەو ڕووداوە لە دوایین سەفەری حەجی پێغەمبەر لە ساڵی دەیەمی کۆچی و لە شوێنێک بە ناوی غدیری خوم بووە. ئەگەرچی سوننەکان ڕایان جیاوازە لە سەر ئەم بابەتە و گێڕانەوەیان بە شێوەیەکی ترە بەڵام هیچ کات ئەم بۆچوونە جیاوازە لە ئێراندا نەبووەتە کێشە و خەڵکی ئێران لە سەر بابەتە یەکگرتوویی دینی و نەتەوەیی خۆیان تێک نەداوە و لەو شارانەدا کە سوننە و شیعە بە تێکەڵی دەژین، شیعەکان جەژن و خۆشی و شادی خۆیان دەگێڕن و سوننەکان ڕێز لە بۆچوونە جیاوازەکەیان دەگرن.

لە بیر و بڕوای شیعەکاندا شرۆڤەگەلێک وەکوو "عیدُاللهِ‌ الاکبر" واتا گەورەترین جێژنی خودا، جێژنی خێڵی محەمەد (د.خ) و اشرف الاعیاد واتا باڵاترین جێژنەکان بۆ ئەو ڕۆژە بەکار هێنراوە.

هەموو ساڵێ لە ئێران مەودای کاتیی نێوان جەژنی قوربان و جەژنی غەدیر بە دەیەی ویلایەت ناسراوە و و لە غەدیر دا لە ئێران پەیڕەوانی مەزەبی شیعە هەموو ساڵی شیرینی و شەربەت لە سەر شەقامەکان بڵاو دەکەنەوە و لە کۆڵان و شەقامەکان چرا و گڵۆپ هەڵدەواسن و خواردن بۆ هەژاران دروست دەکەن وپێیانی دەدەن.

ئەمساڵ بریارە گەورەترین شاری یاری لە تاران بۆ منداڵان بکرێتەوە لەم رۆژەدا و لە ناوە ڕاستی چەند شەقام و‌جۆرەپانی تاران منداڵان یاری دەکەن.

ژمارەیەکی زۆر لە ئێرانییەکان جەژن و بۆنەکان و ئاهەنگەکانی وەکوو زەماوەند و مارەبڕین یان دەزگیرانداریی لەم ڕۆژەدا بەڕێوەدەبەن لەبەر بەرەکەتی ئەم رۆژە.

ساڵی ڕابردوو جەژنی غەدیر لە تاران بە بەشداریی چەند میلیۆن کەس بەرێوەبرا و ئەمساڵ ڕێکخراوەکان ئامادەکارییان کردووە کە خەڵک جەژنێک بکەن کە 1300 خێوت لە دە کیلۆمەتر لە شەقامەکانی تاران میوانداری خەڵک بکەن.

کارناواڵەکان لە شارە گەورەکانی وەکوو تاران و‌مەشهەد بە بەشداریی چەند میلیۆن کەس بەڕێوەدەبرێت و لە 200 شاری دیکەی ئێرانیش شیعەکان ئەم جەژنە دەگرن.

رۆژی هەینی 18ی زیحەجە واتا 16ی پووشپەڕ جەژنی غەدیرە لە ئێران.

News ID 46490

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha