بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حامد لەزم شاهی رایگەیاند ئەمساڵ بە بۆنەی جەژنی غەدیری خوم لە تاران میوانییەک بەڕێوەدەبرێت وەک ساڵی پار کە بە درێژایی 10 کیلۆمەتر لە تاران خێوەتی میوانداریی کردن دادەنرێت.
وتیشی: پێش بینی دەکەین نزیک بە یەک میلیۆن منداڵ لەم جەژنەدا لەگەڵ بنەماڵەکانیان بەشداری بکەن لەم میوانیەدا.
راشیگەیاند: دەمانەوێت سەرانسەری ڕێگای دەدکیلۆمەتری ئەم ڕێورەسمە بکەینە شاری یاری بۆ منداڵان و لاینی ناوەڕاستی شەقامی ئێنقلابی تاران چۆڵ دەکرێت و پڕ دەکرێت لە کەلوپەلی یاری بۆ منداڵان.
جەختیشی کرد: ئەگەر بە گوێرەی پێش بینییەکانمان 5 میلیۆن کەس بەشدار بن لەم ڕێوڕەسمەدا ئەوا 20 لەسەدی منداڵن و دەبێ ئیمکاناتی پێویستیان دابنین کە جەژنێکی پڕ لە خۆشی بێت بۆ ئەوانیش.
Your Comment