بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەریی بەغدا ئەلیەوم، بە پەرەسەندنی کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی، ڕۆڵی کوردەکان بەتایبەتی هەولێر لە ساحەی سیاسی عێڕاق کەم بووەتەوە.
لەم واییەدا دوو پارتە هەندێک تۆمەتیان داوەتە پاڵ یەکتر کە لە کۆتاییدا پارتی ، یەکێتیی بە خەیانت بە ئامانجەکانی کوردستان و هەوڵ بۆ لاواز کرنەوەی هەرێم تاوانبار کرد.
لەلایەکی تریشەوەدوابەدوای ئەو تۆمەتانە کە دەدرێتە پاڵ حکومەوتی هەرێم و کەسایەتی مەسروور بارزانی بۆ جیاوازی دانان لە نێوان سلێمانی و هەولێر لە بواری ئاوەدانی ، هەندێک جووڵە بۆ جودا کردنەوەی سلێمانی و هەلەبجە بینراوە.
لێرەدا گرینگترین پرسیار ئەوەی کە ئایا کێشەی نێوان کورد ئەوەندە قووڵ بووەتەوە کە لە کوردستان چارەسەر نابێت و دەبردرێتە بەغدا؟
ئێدریس شەعبان ئەندام پەرلەمانی پارتی ، لە ئەو بارەوە دەڵێت: هەرێم بە زەحمەت و هەوڵێکی زۆر هاتووەتە دی و نابێت بە هەر بەهایەک لەدەست بدرێت.
ئەمە لە حالێكدایە کە حەسەن ئالی، نوێنەری پێشووی یەکێتی پێی وایە کە بەرگری لە دەستکەوت و مافی هاووڵاتیان و مووچەی فەرمانبەران، بە واتای لاواز کردنەوەی هەرێم نییە.
نوبراو دەڵێت: یەکێتی هەوڵی زۆری بۆ دامەزراندنی حکومەتی هەرێم داوە و هەرگیز دەستی لێبەرنادات.
لەلایەکی تریشەوە ڕێبواری محەمەد ئەمین، سیاسەتوانی کورد، پارتە دەسەڵاتدارەکان وەکوو هۆکاری لاواز بوونەوەی ڕۆڵی هەوڵیر وەسف دەکات.
بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی پارتی لە ئەو ابرەوە دەڵێت: دیداری ئەم دواییەی نێوان بەرپرسانی ئەو دوو پارتە زۆر گرینگ بووە و هەوڵەکان لە ئەو پێوەندییەدا درێژەی دەبێت.
Your Comment