AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ١٠ ٠٧:٤٩

باڵیۆزی ئێران لە بەغدا:

دیواری کۆنکرێتی سنووری ئێران و هەرێمی کوردستان لەیەک جیادەکاتەوە

دیواری کۆنکرێتی سنووری ئێران و هەرێمی کوردستان لەیەک جیادەکاتەوە

باڵیۆزی ئێران لە بەغدا رایگەیاند کە لەگەڵ عێراق ڕێککەوتوون بۆ سنوردارکردنی حزبە کوردیە چەکدارە دژبەرەکانی ئێران و دانانی دیواری کۆنکرێتی و تەلی دڕکاوی لەسەر سنوورەکان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرکردەیەکی عێراقیش دەڵێت، کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکانی هەرێم و ئێران قورسە چونکە سنوورەکان شاخاوی و سەختن".

محەمەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە عێراق لە چاوپێکەتێنکی کەناڵی عەهدی عێراقی وتی: "بە بەشداری کورد" ڕێککەوتون لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکان و دانانی دیواری کۆنکرێتی و تەلی دڕکاوی و بورجی چاودێری و کامێرا لەسەر سنوورەکان.

هاوکات سەعد مەتڵەبی سەرکردە لە دەوڵەتی یاسا، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند: "کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکانی نێوان عێراق و ئێران زۆر گرنگە، تەنها پەیوەندیدار نییە بە سنوری نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و دزەپێکردنی چەک بۆ ئێران، بەڵکو سنورەکان بون بە دەروازەی هێنانی مادەی هۆشبەر بۆ عێراق و مەترسییەکی گەورە دروستبووە."

News ID 46443

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha