AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ٧ ٢٠:٣٠

وەحیدی ڕایگەیاند:

بوونی زیاتر لە 5 ملیۆن پەنابەر لە ئێران سەرەڕای گەمارۆکان

بوونی زیاتر لە 5 ملیۆن پەنابەر لە ئێران سەرەڕای گەمارۆکان

وەزیری ناوخۆی ئێران وتی: ئێران لە حاڵێکدا زیاتر لە 5 ملیۆن پەنابەری لە وڵاتەکەی قبووڵ کردووە کە گەمارۆی وڵاتانی ڕۆژاوایی بە سەریدا لە ئەوپەڕی خۆیدایە و ئەبێ بە ئەم وڵاتە میدالیای مافی مرۆڤ بدرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی پەنابەر ئەمڕۆ چوارشەممە 7 ی پووشپەڕ بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و هەندیک لە بەرپرسانی ئێران و نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوە چوو.

وەزیری ناوخۆی ئێران لە ئەو ڕێوڕەسمەدا وتی باوەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام بۆ پەنا دان بە ستەملێکراوان ئاوەڵا بووە و گەلی ئێمە بەردەوام سەرەنجی ئەو بابەتە مرۆڤیەی داوە.

وەحیدی وتیشی ئێمە لە ماوەی ئەم 44 ساڵەدا لە پەنابەری ئەفغان و عێراقییەوە بگرە تا وڵاتانی دیکەمان قبووڵ کردووە.

هەروەها وتیشی : باوەشی ئێمە بۆ ستەملێکراوان ئاوەڵایە و ڕۆژاواش باوەشی بۆ تیرۆریستەکان کردووەتەوە. ئەوە کامی مافی مرۆڤە؟

وەزیری ناوخۆی ئێران جەختی کرد:ئێران لە حاڵێکدا زیاتر لە 5 ملیۆن پەنابەری لە وڵاتەکەی قبووڵ کردووە کە گەمارۆی وڵاتانی ڕۆژاوایی بە سەریدا لە ئەوپەڕی خۆیدایە و ئەبێ بە ئەم وڵاتە میدالیای مافی مرۆڤ بدرێت.

News ID 46419

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha