بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی پەنابەر ئەمڕۆ چوارشەممە 7 ی پووشپەڕ بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و هەندیک لە بەرپرسانی ئێران و نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوە چوو.
وەزیری ناوخۆی ئێران لە ئەو ڕێوڕەسمەدا وتی باوەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام بۆ پەنا دان بە ستەملێکراوان ئاوەڵا بووە و گەلی ئێمە بەردەوام سەرەنجی ئەو بابەتە مرۆڤیەی داوە.
وەحیدی وتیشی ئێمە لە ماوەی ئەم 44 ساڵەدا لە پەنابەری ئەفغان و عێراقییەوە بگرە تا وڵاتانی دیکەمان قبووڵ کردووە.
هەروەها وتیشی : باوەشی ئێمە بۆ ستەملێکراوان ئاوەڵایە و ڕۆژاواش باوەشی بۆ تیرۆریستەکان کردووەتەوە. ئەوە کامی مافی مرۆڤە؟
وەزیری ناوخۆی ئێران جەختی کرد:ئێران لە حاڵێکدا زیاتر لە 5 ملیۆن پەنابەری لە وڵاتەکەی قبووڵ کردووە کە گەمارۆی وڵاتانی ڕۆژاوایی بە سەریدا لە ئەوپەڕی خۆیدایە و ئەبێ بە ئەم وڵاتە میدالیای مافی مرۆڤ بدرێت.
Your Comment