بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سێرگەی لاورۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا قسەیان کرد.
دوایین دۆخی رووسیا و پەیوەندییەکانی تاران و مسکۆ و شەری رووسیا و ئۆکراین لەو گفتوگۆیەدا قسەی لەسەر کرا.
لەو گفتوگۆیەدا ئەمیر عەبدوڵاهیان وتی: دۆخی رووسیا پەیوەندی بە ناوخۆی ئەو وڵاتەوە هەیە و بەدڵنیاییەوە مسکۆ ئەم قۆناغە تێدەپەڕێنێت.
Your Comment