AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ٣ ١١:١٧

میتی تورکیا پاگەندەی کرد؛

تیرۆری بەرپرسێکی پەکەکە لە کوردستانی سووریا

تیرۆری بەرپرسێکی پەکەکە لە کوردستانی سووریا

ڕێکخراوی میتی تورکیا پاگەندەی کوژرانی عەبدولڕەحمان چادرچی، ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پەکەکە لە شاری قامیشلۆ لە کوردستانی سووریای کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی هەواڵگری نەتەوەیی تورکیا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک پاگەندەی کوژرانی عەبدولڕەحمان چادرچی یەکێک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پەکەکە کە ئینتێرپۆلیش بەدوایدا دەگەڕا، لە شاری قامیشلۆی کرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەناتۆلی، ئۆپراسیۆن لە دژی عەبدولڕەحمان چادرچی کە بە نازناوی ئەسعەد فەراشین چالاکی دەکرد، ئەنجام دراوە.

میت ڕایگەیاندووە کە ئەو تیرۆری کە لە شاری قامیشلۆ ئەنجام داوە.

News ID 46363

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha