AP ١٤٠٢ جۆزەردان ٣١ ٠٩:٣٦

کاردانەوەی ئەمریکا بە تیرۆری ڕێبەرانی کوردی سووریا لەلایەن تورکیاوە

کاردانەوەی ئەمریکا بە تیرۆری ڕێبەرانی کوردی سووریا لەلایەن تورکیاوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاردانەوە بە تیرۆری دوو بەرپرسی باڵای ئیدارەی خۆسەر، داوای کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکانی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە هێرشی رۆنی تورکیا بۆ سەر ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا لە ڕۆژی سێشەممە، دوو بەرپرسی باڵای ئیدارەی خۆسەر گیانیان لەدەست دا.

ئەمریکا بە بێ ناوبردن لە هۆکاری هێرش بۆ هاوپەیمانە کوردەکەی لە سووریا، دوولایەنەکەی بە دان خۆداگرتن هان دا.

متیۆ میلێر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک، وتی: ئێمە نیگەرانین لە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتگەلێک سەبارەت بە بەرز بوونەوەی ئاستی توندوتیژییەکان.

ناوبراو جەختی کرد کە هەموو لایەنەکان بەرەو کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان بۆ پاراستنی سەقامگیری هان دەدەین.

News ID 46341

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha