بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەناردە کردنی گازی ئێران بۆ عێڕاق لە حاڵێکدایە کە عێراق خۆی گەورەترین کێڵگە نەوتییەکانی هەیە و لە ئێستادا هیچ بژاردەیەکی دیکە نییە.
لە ئێستادا سەدا 80 ی کارەبایەک کە لە هێزگەکانی عێڕاق بەرهەم دێت پێوەندی بە گازەوە هەیە.
وەزیری کارەبای عێڕاق ڕایگەیاند کە کڕینی گاز و کارەبا لە ئێران تا کاتێک درێژەی دەبێت کە ئێمە کێڵگە گازییەکانی خۆمان تا ڕادەیەک پەرەپێبدەین کە لە دابینی گاز سەربەخۆ ببینەوە و هەروەها هێزگەی پێویست بۆ دابینی کارەبای عێڕاق چێ بکەین و ئەوەش پێویستی بە دوو تا سێ ساڵ کات هەیە. بەڵام ئێستا کە چوار ساڵ لە ئەو بابەتە تێدەپەڕێت هێشتا هەواڵێک لە سەربەخۆ بوونەوەی عێراق بۆ دابینی کارەبا نییە و ئەو ئیمکانەش نییە بتوانێت گازی پێداویستی خۆی لە ڕێگایەکی دیکەوە دابین بکات.
Your Comment