بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لاهورشێخ جهنگى له پهیامێكدا دهڵێت" هەرێمی کوردستان ئێستا لەژێر مەترسیی پاشەکشەیەکی دەستووریی و سیاسیدایە.
وتیشی: "دەبێت حیزب و سیاسییەکان بە تایبەتی سەرانی یەکێتی و پارتی کە لە پێناو بەرژەوەندیی تەسکی خۆیان هەرکات بیانەوێت شەش مانگ کۆک و شەش مانگ ناکۆکن و بەردەوام یاریی ترسناک بە چارەنووسی ئەم میللەتەوە دەکەن وەک ئەوەی وابێت ئەوان خاوەنی ئەم خاک و خەڵکەبن لەکاتێکدا خاوەنی نین، بەڵگەش بۆ ئەوە دەنگنەدانی سەدا حەفتاوسێی دەنگدەرانی هەرێم بوو بە هیچ پارتێکی سیاسی لە هەڵبژاردنی ڕابردوو، بۆیە لەبری ئەوەی خەریکی قۆڵبادانی یەکتر و گوێڕایەڵی دەوڵەتان بن باشتر وایە بیر لەئێستا و ئایندەی سیاسیی هەرێم و خەڵکەکەی بکەنەوە."
لاهور شێخ جهنگى جهخت دهكاتهوه، بەدڵنیاییەوە بەردەوامبوونتان بەم ڕەفتارانەتان وا دەکات کە میللەت لێتان ڕابچڵەکێت و وڵات بەدەرتان بکات.
Your Comment