بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای رووداوی تا ی داکەوتنی فرۆکەی ئۆکراینی لە 18ی بەفرانباری ساڵی 1398 و گیانلەدەستدانی 176 کەس لە موسافرەکانی ئەم فرۆکە لێکدانەوەی دەزگای دادی ئێران لە سەر هۆکاری رووداوەکە دەستیپێکرد.
دادسەرای سەربازی لێکدانەوەی ورد و هەمە لایەنەی بۆ ئەم رووداوە دەستپێکرد و سزا نامە بۆ دە کەس دەرکراوە.
ئەم دۆسیە 117 سکاڵادەر و 20 پارێزەری هەبووە .
تاوانباری سەرەکی وەک فەرماندەی سیستەمی بعرگری تۆڕی ئێم یەک بە خەیاڵی ئەوەی کە تایبەتمەندییەکانی ئامانجەکە هاوشێوەی مووشەکی کڕووز بووە، بە پێچەوانەی فەرمانی پۆستی فەرماندەیی و بێ وەرگرتنی مۆڵەت دوو مووشەکی بەرەو فڕۆکەی ئۆکراینی تەقاندووە.
تاونباری بەکەم بە هۆی موباشرت لە کوشتنی شێوە ئەنقەستی موسافرانی فڕۆکەی ئۆکراینی و لە بەر ئەوە هەڵەی کردووە لە ناسینی فڕۆکەی موسافری و مووشەکی دوژمندا و هەروەها بە هۆی بەرفراوان بوونی پاشهاتەکانی ئەم هەڵەیە و پێشێل کردنی فەرمانەکان 13 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە و دەبێ دیەش بدات.
دیکەی تزمەتبارانیش بە یەک ساڵ تا سێ ساڵ زیندان سزایان بۆ دەرکراوە.
Your Comment