بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێپێوانی سەرتاسەری ڕۆژی جیهانی قودس بە دروشمی “فەلەستین پێوەری یەکگرتوویی جیهانی ئیسلام؛ قودس لە سەروبەندی ئازادی” لە زیاتر لە هەزار شار و گەندی ئێران بە شێوەی هاوکات لە کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی 25 ی خاکەلێوە دەستی پێکرد.
ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودس لە حاڵێکدا دەستی پێکرد کە گۆڕانکاری ناوچەیی و نێودەولەتی دەبینین و یەکگرتووییەک کە لە جیهانی ئیسلام ڕووی داوە، ئیسرائیلی خستوووتە حاڵەتی لاوازی و داماوییەوە.
لەلایەکی تریشەوە ئەمڕۆ بەرەی بەرخۆدان لە لووتکەی هێزدایە، هەر وەک ئەوەی کە کەرتی ڕۆژاوا لەچاو ساڵانی ڕابردوو دۆخێکی جیاوازی هەیە و ئۆپراسیۆن و تۆلە کردنەوەی جۆراوجۆر دەبینین.
Your Comment