ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێوەدەوڵەتی: گرووپی نێودەوڵەتی:کارناسان توند بوونەوەی ئاڵۆزی لە ناوچە داگیرکراوەکان، هەڵوەشاندنەوەی ئەرتەش، پێکهێنانی هاوپەیمانی لاواز و هەروەها قەیراناوی بوونی ئابووریان نیشانەگەلێک بۆ ئەوەی کە گوایە ئیسرائیل لە سەروبەندی بەزینە، ناو دەبەن.
چڕ بوونەوەی کێشەکانی نێوان واشنتۆن و تێلاڤیڤ
چڕ بوونەوەی کێشەکانی نێوان بەرپرسانی ئەمریکا و ئیسرئایل چووەتە قۆناغێکی نوێیەوە. لە نوێترین کاردانەوەکانی بەرپرسانی ئیسرئایل بە لێدوانی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە قەیران لە ناوچە داگیرکراوەکان، ئیتمار بێن گویر وەزیری ئاسایشی ناوخۆیی ئەو ڕژێمە وتی: بایدن و دەولەتەکەی ئەبێ بزانن کە ئیسرائیل سەربەخۆیە و یەکێک لە ئەستێرەکانی سەر ئاڵای ئەمریکا نیە.
پێشتر بایدن سەبارەت بە دۆخی ئیسرائیل وتبووی: هیوادارین نتانیاهۆ لە گەڵاڵەی چاکسازی دادوەری لە ئیسرائیل بکشێتەوە.
سەرۆک کۆمایری ئیسرائیل هەروەها زیادی کرد کە لە داهاتوویەکی نزیکدا نتانیاهۆ بۆ سەفەر بۆ کۆشکی سپی بانگهێشت ناکرێت.
وەزیری شەڕ لە پۆستەکەی دەمێنێتەوە
ڕۆیتێرز بە گێڕانەوە لە جێگەرەکانی وەزارەتی شەڕ دەریخست یواف گالانت سەرەڕای دوور خرانەوەی لەلایەن نتانیاهۆوە لە ناڕەزایەتی بە بەرنامەی چاکسازی دادوەری، ناوبراو هێشتا لە پۆستەکەی خۆی دەمێنێتەوە.
سکای نیوز لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند کە نتانیاهۆ تا ئێستا نامەی فەرمی لەکار دوور خرانەوەی گالانتی ڕادەست نەکردووە.
شەش نیشانە کە دەیسەلمێنێت ئیسرئایل خەریکە دەڕووخێت
شەش هۆکاری سەرەکی لەوانەیە ببنە هۆی ڕووخانی حکومەتەکان و زۆربەی ئەو هۆکارانە ئێستا لە ئیسرائیل هەیە:
یەکەم: ڕووخانی یاسا و پەسەندنی ئاژاوە تا جێگایەک کە دەسەڵاتدار توانای کۆنترۆڵی دۆخەکەی نەبێت.
دووهەم: هەڵوەشانەوەی ئەرتەش، سەرهەڵدانی شۆڕش و خۆبواردن لە خزمەتی سەربازی.
سێهەم: پێکهێنانی هاوپەیمانی لاواز و ڕووخاو. هاوپەیمانی نتانیاهۆ لەگەڵ دوو کەس لە خراپترین کەسایەتییەکان لە ئیسرائیل و لەوانەیە جیهان واتا ئیتامار بێن گویر، وەزیری ئاسایشی ناوخۆیی و بزیل سمۆتریچ، وەزیری دارایی و بەرپرسی کاروباری ئیداری ئیسرائیل کە دەیناەوێت فەلەستینییەکان بکوژن، بسووتێنن و دەربکەن، یەکێک لە ڕاشکاوتری نموونەکانە.
چوارەم: سەپاندنی سێ لایەنەیی زۆربێژی واتا سەرکوت، رووخانی ئابووری و پاڵپشتی لە گەندەڵی. ئەوەمان لە بیر نەچێت کە نتانیاهۆ دەیەوێت سیستەمی دادوەری بگۆڕێت تا تۆمەتەکان ەل دژی ناوبراو پاک بکرێتەوە.
پێنجەم: قەیراناوی بوونی دۆخی ئابوور و مانگرتنی هەمە لایەنەی کرێکاری.
شەشەم: چڕ بوونەوەی کۆچی بەکۆمەڵ. ئامارەکانی ئیسرائیل پشت ڕاستی دەکاتەوە کە کۆچی ئیسرائیلییەکان بۆ دەرەوە خەریکە بە شێوەیەکی بێ وێنە بەرز دەبێتەوە و لەوانەیە بڵاو کردنەوەی وتار لە ڕۆژنامە خۆجەییەکان پشت ڕاستی دەکاتەوە کە ئیسرائیل چی دیکە وڵاتێکی ئەمن نییە.
ڕەخنەی بەرپرسی باڵای پەرلەمانی ئیسرائیل لە دوور خستنەوەی وەزیری شەڕ
سەرۆکی کومیتەی ئاسایش و کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی ئیسرائیل لە لەکار دوور خستنەوەی وەزیری شەڕی ئەو ڕژێمە لەلایەن نتانیاهۆوە ڕەخنەی گرت.
بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە یولی ئەدلشتاین وتی: ئێستا کاتی گونجاو بۆ گۆڕینی وەزیری شەڕ نییە و یواف گالانت ئەبێ بگەڕێندرێتەوە بۆ وەزارەتخانەکەی.
خۆپیشاندەران: نتانیاهۆ جێ بڕوا نییە/ لەشەقام دەمێنینەوە
دژبەرانی نتانیاهۆ ڕایانگەیاند بە پێچەوانەی ڕاگەیاندنی بڕیار بۆ ڕاگرتنی گەڵاڵەی چاکسازی دادوەری، لەبەر ئەوەی کە بڕوایان بە نتانیاهۆ نییە و پێیان وایە کە بڕیاری نتانیاهۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو گەڵاڵە کاتیە و هەر بۆیە هێشتا درێژە دەدەنە ناڕەزایەتییەکانی خۆیان تا هەڵوەشاندنەوەی تەواوی ئەو گەڵاڵە.
شێخ نەعیم قاسم: ئیسرائیل ڕوو لە لەناوچوونە
جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان جەختی کرد کە تووی لەناوچوونی ئیسرائیل لە ناوخۆی ئەو ڕژێمە چێندراوە و ئەو داگیرکارییە هەر چەندەش درێژە بکێشێت، لە بەرانبەر سەبری گەلی فەلەستین لەناو دەچێت.
Your Comment