ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: دەرکەی دانوستانی ناڤۆکی بۆ هەمیشە کراوە نابێت

وەزیری دەرەوەی ئێران ئەورووپییەکانی خستە بەردەنگەوە و وتی: دەرکەکانی دانوستان بۆ هەمیشە کراوە نابێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی دووشەممە وتی کە گەڵاڵەیەک لە مەجلیسی ئێران هاتووەتە ئاراوە کە بۆ دانوستانە ناڤۆکیەکانی میچێک دیاری بکرێت و دەرکەکانی دانوستان بۆ هەمیشە کراوە نامێننەوە.

ناوبراو کە لەگەڵ کەناڵی هەواڵی ئەلجەزیرە گفتوگۆی دەکرد، زیادی کرد: پادشای سعوودی سەرۆک کۆماری ئێرانی بۆ سەفەر بۆ عەرەبستان بانگهێشت کردووە و ئێمەش ناوبراو بانگهێشت دەکەین بۆ ئێران.

وەزیری دەرەوەی ئێران زیادی کرد: ئێران پابەندی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمییە.

ناوبراو وتی: قوتەر بەردەوام لە ڕێگای ڕاست دەجووڵێت و لە بواری ئاڵوگۆڕی زیندانیان و ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕۆڵی گێڕاوە.

News Code 45498

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha