AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ٦ ٢٣:٤١

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی مالیزیا:

وڵاتانی ئیسلامی ئەبێ بۆ یارمەتی بە فەلەستین هەوڵی کاریگەر بدەن

وڵاتانی ئیسلامی ئەبێ بۆ یارمەتی بە فەلەستین هەوڵی کاریگەر بدەن

وەزیری دەرەوەی ئێران و وەزیری دەرەوەی مالیزیا، ڕۆژی یەکشەممە لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا سەبارەت بە بابەتی دوولایەنە، ناوچەیی و نێودەوڵەتی گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وێڕای پیرۆزبایی مانگی ڕەمەزان، کۆماری ئیسلامی ئێران و مالیزیای دوو وڵاتی موسڵمان و خاوەن هاوبەشیی فراوان وەسف کرد و هیوای خواست کە پێوەندی دوو وڵاتەکە لە هەموو ئەو بوارانە بەشێوەی بەرراوان بەرەو پێش بڕوات.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها وێڕای دەسخۆشی لە هەڵوێستەکانی حکومەتی مالیزیا لە پاڵپشتی لە فەلەستین، بە بیرهێنانەوەی ڕۆژی قودس جەختی کرد، پیمان وایە وڵاتانی ئیسلامی ئەبێ بۆ یارمەتی بە فەلەستین هەوڵی کاریگەر ئەنجام بدەن.

وەزیری دەرەوەی مالیزیا، ئیرانی هاوبەشێکی بازرگانی گرینگی خۆی لە ناوچەکە وەسف کرد و هیوای خواست پێوەندی دوو وڵاتەکە، زیاتر لە ڕابردوو گەشە بکات.

News ID 45486

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha