AP ١٤٠١ ڕەشەمە ٢٤ ٢٠:١٥

لە دیدار لە گەڵ پووتین:

بەشار ئەسەد: سووریا پشتیوانی لە ئۆپراسیۆنی ڕووسیا لە ئۆکراین دەکات

بەشار ئەسەد: سووریا پشتیوانی لە ئۆپراسیۆنی ڕووسیا لە ئۆکراین دەکات

سەرۆک کۆماری سووریا لە دیدار لە گەڵ پووتین جەختی کرد کە سووریا پشتیوانی لە ئۆپراسیۆنی ڕووسیا لە ئۆکراین دەکات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشار ئەسەد کە سەردانی رووسیای کردووە لە دیدار لە گەڵ پووتین ڕایگەیاند کە مسکۆ و دیمەشق پەیوەندییان روو لە گەشەیە.

لای خۆیەوە ڤیلادمیر پووتین سەرۆک کۆماری رووسیا بە ئاماژە بە بوومەلەرزەی سووریا وتی: رووسیا یارمەتی سووریا دەدات بۆ ئەوەی دۆخی ئەم وڵاتە باشتر ببێت.

هەروەها بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە جەختی کرد کە سووریا پشتیوانی لە ئۆپراسیۆنی ڕووسیا لە ئۆکراین دەکات.

News ID 45389

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha