AP ١٤٠١ ڕەشەمە ١٤ ١١:٢٨

پارێزگاری کوردستان هەواڵی دا؛

کردنەوەی شارۆچکەی پیشەیی 713 دۆنمی لە کوردستان

کردنەوەی شارۆچکەی پیشەیی 713 دۆنمی لە کوردستان

پارێزگاری کوردستان لە پەسەند کردنی چێ کردنی گەورەترین شارۆچکەی پیشەیی کوردستان بە ڕووبەری 713 دۆنم لە شاری دیواندەرە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند: پەسەند کرانی و ڕاگەیاندنی گەورەترین شارۆچکەی پیشەیی پارێزگا لە شاری دیواندەرە هەنگاوێکی زۆر گەورە لە بواری گەشەی تایبەتمەندییەکانی ئابووری، بەرهەمهێنان و هەلی کارە.

ناوبراو زیادی کرد: ئێستا لە شاری دوایندەرە داخوازی سەرمایەدانەری 200 ملیۆن دۆلاری هەیە کە ئەگەر کردەیی بکرێتەوە دەتوانێت لە بواری بەرهەمهێنان و هەلی کاردا گۆڕاناکری زۆر دروست بکات.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: سەلامەتی ئیدارەی و بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی دوو ڕوانگەی گرینگی دەوڵەت لە کوردستانە و ئەو بابەتە گرینگە بە شێوەی جیدی شوێنگیری دەکرێت.

زارعی کووشا لە تەرخان کردنی 125 ملیار تمەن بۆ خێرا کردنەوەی بەرز کردنەوەی ئاستی پاڵاوگەی زێڕابی سنە هەواڵی دا و وتی: چاوەڕوانی دەکرێت ئەو گەڵاڵە لە خێراترین کاتدا تەواو بکرێت.

News ID 45284

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha