AP ١٤٠١ ڕەشەمە ١٣ ١٠:١١

ناوەندێکی زانیاری لە سووریا ئاشکرای کرد:

هێرشی درۆنیی تورکیا لەبری ئۆپراسیۆنی زەوینی لە دژی کوردەکانی سووریا

هێرشی درۆنیی تورکیا لەبری ئۆپراسیۆنی زەوینی لە دژی کوردەکانی سووریا

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ناوەندی راگەیاندنی ڕۆژاوا، نەتوانینی تورکیا بۆ ڕازی کردنی ڕووسیا و ئەمریکا بۆ ئەنجامی هێرشی زەوینی لە دژی کوردەکانی سووریا، ئەو وڵاتەی بەرەو هێرشی درۆنی لە دژی کوردەکانی سووریا هان داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی چاوەدێری و شرۆڤەیی دۆخی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا نسراو بە ناوەندی هەواڵگری ڕۆژاوا کە لەلایەن ڕۆژنامەڤانانی سەربەخۆوە ئیدارە دەکرێت، لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاند کە هێرشە درۆنییەکانی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا، بووەتە جێگرەوەی هێرشی زەوینی ئەو وڵاتە لە باکووری ڕۆژاوای سووریا.

لە بەشێک لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە تورکیا نەیتوانیوە بۆ ئەنجامی ئۆپراسیۆنی زەوینی نوێ لە دژی کوردەکانی سووریا گڵۆپی سەوز لە ئەمریکا و ڕووسیا وەربگرێت، هەر بۆیە لە یەک ساڵی ڕابردوودا دەستی بە ئۆپراسیۆنی درۆنی لە دژی کوردەکانی کردووە بە شێوەیەک کە ئەو هێرشانە لە کردەوەدا بووەتە جێگرەوەیەک بۆ ئۆپراسیۆنی زەوینی.

بە گوێرەی هەواڵەکان کە لە لایەن ئەو ناوەندەوە کۆ کراوەتەوە، تورکیا لە ساڵی ڕابردووی زایینیدا بە گشتی 130 ئۆپراسیۆنی درۆنی لە ناوچە کوردنشینەکان ئەنجام داوە کە بووەتە هۆی کوژرانی 87 کەس و بریندار بوونی 151 کەسی دیکە.

ئەو ناوەندە هەروەها هۆشداریی داوە کە ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا، بووەتە لەمپەرێک بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش و هەروەها لەمپەرێکە بۆ پێکهێنانی کۆمەڵگایەکی دیمۆکراتیک و ناسەقامگیری لە ئەو ناوچە.

News ID 45272

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha