AP ١٤٠١ ڕەشەمە ٤ ٠٩:٣٣

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان:

هاوکارییە ناوچەییەکانی تاران-بەغدا خێرا و کاریگەرە

هاوکارییە ناوچەییەکانی تاران-بەغدا خێرا و کاریگەرە

وەزیری دەرەوەی ئیران لە دیدار لەگەڵ محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، وێڕای تاوتوێ کردنی دوایین دۆخی پێوەندی دوولایەنە، هاوکارییە ناوچەییەکانی تاران و بەغدای خێرا و کاریگەر وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە دیدار لەگەڵ محەمەد حەلبووسی گەشە و پەرەسەندنی عێڕاقی بۆ ئێران زۆر گرینگ وەسف کرد و داوای پەرەسەنەندی هاوکارییەکانی دوو وڵاتەکە بەتایبەتی لە ئاستی پەرلەمانەکان کرد.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان گەشەی هاوکارییە ترانزیتییەکان و بەتایبەتی چێ کردنی ڕێگای ئاسنی شەلەمچە-بەسرە و کرماشان-بەغدای هەنگاوێکی کاریگەر لە گەشەی هەرچی زیاتری ئاڵوگۆڕییە ئابووری و بازرگانییەکان وەسف کرد.

محەمەد حەلبووسیش وێڕای دەربڕینی هیوا بۆ سەفەری قاڵیباف بۆ بەغدا ، پەرەسەندنی زیاتری پێوەندییەکانی نێوان پەرلەمانەکانی لە ڕێزی یەکمایەتییەکانی پەرلەمانی عێڕاق وەسف کرد.

News ID 45184

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha