بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لاهور شێخ جه‌نگى له په‌یامێكى ڤیدیۆیدا ڕایگه‌یاند: سه‌ربارى ئه‌وه‌ى به‌نایاسایی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كرا‌و چه‌ند هاوڕێیه‌كیان شه‌هیدكراون دانیان به‌خۆیانداگرتوه‌و ڕێكارى مه‌ده‌نى و یاساییان گرتۆته به‌ر و دواى ساڵ و نیوێك دادگا مافه سیاسیه‌كانى بۆ گێڕاونه‌ته‌وه‌و له‌مڕۆوه ده‌ست به چالاكیه‌سیاسیه‌كانیان وه‌ك هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى ده‌كه‌نه‌وه.
وتیشى: یه‌كێتى له‌عێراق و كوردستان ئه‌داى لاوازبوه‌و به‌شێك ده‌بن له چاره‌سه‌رى دۆخى ئێستاى یه‌كێتى و ده‌یانه‌وێت سه‌روه‌رى بۆ یه‌كێـى بگێڕنه‌وه‌و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هه‌ڤاڵه‌كانمان به‌م هه‌نگاوه ڕ‌ازى نه‌بن ناچارن له‌ژێر ناوى یه‌كێتى ده‌ست به‌چالاكى بكه‌نه‌وه ئه‌مه‌ش كه‌س هیواى پێ ناخوازێت.
لاهور شێخ جه‌نگى هه‌ره‌شه به سندوقه‌كانى ده‌نگدان ده‌كات و ده‌ڵێت دواتر ده‌رده‌كه‌وێت كێ گه‌ل په‌سه‌نده.
Your Comment