AP ١٤٠١ ڕێبەندان ١٦ ١٤:٤٤

بە بۆنەی ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی؛

رێبەری باڵای ئێران رەزامەندی لە سەر بەخشینی سزای دەستگیر کراوانی نائارامییەکان دەربڕی

رێبەری باڵای ئێران رەزامەندی لە سەر بەخشینی سزای دەستگیر کراوانی نائارامییەکان دەربڕی

رێبەری باڵای ئێران لە سەروبەندی چل و‌چوارەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، رەزامەندی لە سەر بەخشینی سزای تاوانبارانی نائارامییەکانی ئەم دواییەی وڵات دەربڕی.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا خامنەیی بە بۆنەی چل و چوارەمین ساڵوەگەری سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی ئێران و مانگی پیرۆزی رەجەب ، رەزامەندی لە سەر پێشنیاری دەسەڵاتی دادیئێران بۆ بەخشین و کەم کردنەوەی سزای تاوانباران و دەستبەسەر کراوانی نائارامییەکانی ئەم دواییەی وڵات و تاوانبارانی دادگاکانی گشتی و ئینقلاب راگەیاند.

لە نامەی پێشنیار کراوی دەسەڵاتی داد دا هاتووە:

لە رووداوەکانی ئەم دواییەدا ژمارەیەک کەس بە تایبەتی گەنجان بە هۆی کاریگەریی پروپاگەندەی دوژمن تووشی هەڵسوکەوتی هەڵە بوون کە جگە لە کێشە ساز کردن بز خۆیان بوونە هۆی زەحمەتی بنەماڵەکانیان و ئێستا دوای دەرکەوتنی پیلانی دوژمنانی بیانی و دژە شۆرش، بە پەشیمان بوونەوە داوای بەخشین و عەفو دەکەن.

مەرجی ئەم بەخشین بەم شێوە راگەیێندراوە کە نابێت ئەو کەسانە کە دەبەخشرێن، سیخوڕییان بۆ بیانییەکان کردبێت، پەیوەندی راستەوخۆیان لەگەڵ دەستوپەیوەندەکانی بیانیدا نەبووبێت، کوشتن و بریندار کردنیان نەبووبێت، و ئاگر و تێکشکاندنی ماڵ و دارایی خەڵک و سامانی گشتی تاوانیان نەبێت و خەڵک سکاڵای دژیان تۆمار نەکردبێت.

News ID 45007

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha