AP ١٤٠١ بەفرانبار ٢٣ ١١:٠١

ئەندامی پەرلەمانی كوردستان:

پەرلەمانتارێکی کورد گەندەڵی لە سنووری حاجی ئۆمەران ئاشکرا دەکات

پەرلەمانتارێکی کورد گەندەڵی لە سنووری حاجی ئۆمەران ئاشکرا دەکات

ئەندامێکی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە: كۆمپانیایەك رۆژانە 4 سایلۆ لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە چیمەنتۆ هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: كۆمپانیایەك رۆژانە 4 سایلۆ لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە چیمەنتۆ هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكات و لێخۆشبونی بۆ كراوە، هەروەها شیش بە قاڵبی داڕێژراوەو دەهێنرێتە هەرێمی كوردستان كە پێشتر قەدەغە كراوە ئێستا بەناوی قاڵبەوە دەهێنرێت و لێرە دەتوێنرێتەوە.

ناوبراو راشیگەیاندووە: گازوایل دەنێردرێتە دەرەوە لەبری ئەوەی بۆ خەڵكی كوردستان دابین بكرێت لە رێگەی بەندەر عەباسەوە رەوانەی ئەفغانستان دەكرێت و رۆنی ئۆتۆمبێل هەناردە دەكرێت كە ئەمەش قەیرانی سوتەمەنی دروستكردوە.

ئەوەشی وتووە: لەهەموو دەروازە سنورییەكانەوە كۆد هەیە بۆ هاوردەكردن بۆ هەر كۆمپانیایەك، كۆدێك بە ژمارەی 0 لەدەروازەی حاجی ئۆمەران هی "هێزەكانی 80ی پارتیە" كەس نازانێت چی دەهێنن چەك دەهێنن یاخود كەلوپەل و بەناوی پاكەتەوە دەهێنرێتە هەرێمی كوردستانەوەو دەبرێتە هەولێر."

News ID 44738

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha