بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە زیندانی ئێڤینی تاران شەوی رابردوو ژمارەیەک زیندانی کوژران و بریندار بوون.
لەو هەواڵەدا هاتووە بە هۆی هەڵمژینی دووکەڵی ئاگرەکە چوار زیندانی گیانیان لە دەستداوە و 61 کەسیش بریندار بوونە.
ئەوەش راگەیێندراوە کە هەر چوار زیندانیەکە سزا دراوی دزی بوون کە لە زیندانی ئێڤینی تاراندا خەریکی تێپەراندنی ماوەی زیندانی کردنەکەیان بوون.
لەو 61 بریندارە تەنیا 10 کەسیان لە نەخۆشخانە ماوەتەوە و ئەوانی تر باری تەندروستییان باشە. لەو دە کەسە باری تەندروستی چوار کەسیان ناجێگیرە.
Your Comment