ئێران دژی جێگیر بوونی هەر جۆرە هێزێکی بیانی لە ناوچەکەیە

دکتۆر ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بوونی هەر جۆرە هێزێکی بیانی لە قەفقازی هۆی نیگەرانی هاوبەشی وڵاتانی ناوچەکە وەسف کرد و لەسەر دژایەتی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ جێگیربوونی هەر جۆرە هێزێکی بیانی لە ناوچەکە جەختی کرد.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە وەڵامی پێوەندی تەلەفۆنی جەیحون بایرامۆف، وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان، سەبارەت بە گرینگترین پرسە دوولایەنە، ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان گفتوگۆی کرد.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە ئەو گفتوگۆیەدا بە ئاماژە بە قووڵایی پێوەندی ئێران و ئازەربایجان، لەسەر پاڵپشتی لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکان لەوانە کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا جەختی کرد.

ناوبراو بوونی هەر جۆرە هێزێکی بیانی لە قەفقازی هۆی نیگەرانی هاوبەشی وڵاتانی ناوچەکە وەسف کرد و لەسەر دژایەتی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ جێگیربوونی هەر جۆرە هێزێکی بیانی لە ناوچەکە جەختی کرد.

جەیحون بایرامۆفیش لە ئەو گفتوگۆیەدا وێڕای دژایەتی لەگەڵ بوونی هێزە بیانییەکان لە ناوچەکە، لە هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەو بارەوە پاڵپشتی کرد.

News Code 43791

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha